Turbo ئێستا لە ڕێگەی Aura Chat ەوە لە واتسئاپ ئاگاداری کڕیار دەکاتەوە
Turbo بە Aura Chat بەستراوەتەوە، ئێستا کڕیار بە هەر گۆڕانێکی دۆخی داواکارییەکەی نامەی واتسئاپ و بەستەری شوێنکەوتن وەردەگرێت.
دوای بڵاوکردنەوەی Turbo و Aura Chat، پێکەوە بەستمانەوە.
ئێستا کۆمپانیای گەیاندن دەتوانێت لە ڕێکخستنەکانی Turbo ەوە ئاگاداری واتسئاپ چالاک بکات و قاڵبی نامەکان خۆی بنووسێت، بۆ نموونە «داواکارییەکەت لای نوێنەرە» یان «داواکارییەکەت گەیەندرا». هەر کاتێک دۆخی داواکاری بگۆڕێت، کڕیار نامەیەک لەگەڵ بەستەری شوێنکەوتن وەردەگرێت.
ئەمە پەیوەندی و پرسیاری «داواکارییەکەم گەیشتە کوێ؟» کەم دەکاتەوە.