سیستەمی Turbo وەشانی 1.0 بۆ کۆمپانیاکانی گەیاندن بڵاوکرایەوە
یەک سیستەم بۆ هەموو کاری کۆمپانیای گەیاندن: داواکاری، نوێنەر، نرخ، تەسویە و ژمێریاری — لەگەڵ ئەپی نوێنەر و کڕیار.
Turbo وەشانی 1.0 مان بڵاوکردەوە، سیستەمێک کە تایبەت بۆ کۆمپانیاکانی گەیاندن لە عێراق دروستکراوە.
لە داشبۆردەوە داواکاری تاک یان کۆمەڵ یان بە QR زیاد دەکەیت، بەسەر نوێنەراندا دابەشی دەکەیت، و بەدوای هەر داواکارییەکدا دەچیت تا دەگات یان دەگەڕێتەوە. کرێی گەیاندن خۆکارانە دەژمێردرێت.
تەسویەی کڕیار و نوێنەر و تۆمارە ژمێرکارییەکان خۆکارانە دروست دەبن، لەگەڵ کەشفی حساب و ڕاپۆرتی قازانج.
ئەپی نوێنەر و ئەپی کڕیار و شوێنکەوتنی ڕاستەوخۆ لەسەر نەخشە لەگەڵیدایە. سیستەمەکە بە عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی کار دەکات.